دیپۆرت و سێدارە ڕاگرە
بۆ هەمو مرۆڤ دۆستان و پەرۆش بە ئازادی
وەک هەموان دەزانین کە حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران، لە چوارچێوەی سزای لە سێدارەدان دا، شاڵاوی جینۆسایدکردنی لاوانی خۆرهەلاتی کوردستانی بەرپاکردوە. دەیان زیندانی سیاسی لە سێدارە داوە و دەیانی دیکە لە چاوەڕوانی پەتی سێدارەدان، تەنها بە تاوانی کوردبون.
بۆ ڕسوا کردنی ئەم ڕەفتارەی حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران, و فشارهێنان بۆ حکومەتی هەرێمی کورستان بەم نامەیە داوای پشتیوانی ئیوە دەکەین لە ڕیی کۆکردنەوەی زیاترین دەنگەوە بە ئیمزا و پشتیوانی‌تان بۆ ئازاد کردنی 8 کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە لە زیندانەکانی هەولێر قەتیس کراون، و حوکومەتی هەرێم بەنیازە دیپۆرتیان بکات بۆ ئێران و لەوی لەسێدارە بدرێن. بۆ ئازاد کردنیان و ڕادەست نەکردنەوەیان بە کۆماری ئیسلامیی ئیران لەلایەن هەولێرەوە، داوای پشتیوانی ئێوە و نێونەتەوەیی بۆ وەستاندنی ئەم کردارە دەکەین.
بۆ ده‌سته‌ڵاتدارانی هه‌رێمی کوردستان :
هەتاکهی ده‌بنه دارده‌ستی هه‌وڵی سیستماتیکی ڕژێمه‌کانی ناوچه‌که له جینۆساید کردنی کورد؟
به گوێره‌ی پێناسه یاسایی و سیاسی و زانستیه باوه‌ڕپێکراوه‌که‌ی جینۆساید و به گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه و په‌یماننامه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان ئه‌وه‌ی له خۆرهه‌ڵاتی کوردستان ده‌گوزه‌رێت ده‌رهه‌ق به نه‌ته‌وه‌یه‌کی 12 ملیۆنی بریتیه له جینۆسایدکردن، مه‌حفکردنه‌وه‌ی ناسنامه و شوناسی سیاسی و کلتوری و ئاینی نه‌ته‌وه‌یه‌ک که مافی نوسین و خوێندنیان به زمانی دایک و مافی چاپکردن و بڵاوکردنه‌وه‌ی ڕۆژنامه یان گۆڤارێکیان به زمانی خۆیان نیه، بگره له سه‌ر زێدی خۆیان مافی خۆبه‌ڕێوه‌بردنی گوندێکیان نیه، ئه‌وه جگه له‌و ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی پرۆسه‌یه‌کی به‌رنامه بۆ داڕێژراو بۆ به فارسکردنی له سه‌رتاسه‌ری کوردستاندا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، کورد له ئێران مافی ئه‌وه‌ی نیه که بڵێ من کوردم و من جیاوازم، نه‌ته‌وه‌یه‌ک که نههوهکانی چه‌ندین ده‌یه‌یه ئینکاری بوونی و شوناسی ده‌کرێت و نه‌وه‌کانی له سێداره ده‌درێن ته‌نها له به‌رئه‌وه‌ی ده‌ڵێن ئێمه کوردین.
ئێستا و له‌م ڕۆژانه‌دا که مرۆڤه بوێره‌کان و ئازادیخوازان له جیهاندا و ڕۆژانه له سه‌ر نادادپه‌روه‌ری و گه‌نده‌ڵی و پێشێلکاردنی ماففهکانیان ده‌ڕژێنه سه‌رشه‌قامه‌کان و ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕن و سیستم و یاساکان ده‌گۆڕن، ژماره‌یه‌ک له ئازادیخوازانی خۆرههڵتی کوردستان له زیندانه‌کانی باشوری کوردستان و به دیاریکراوی له شاری هه‌ولێری پایته‌ختی باشوری کوردستان له زینداندان و زوڵمانیان لێده‌کرێت، هه‌ڕه‌شه‌ی ڕاده‌ستکردنه‌وه‌یان به ترسناکترین ڕژێمی دونیا که جمهوری ئیسلامیه لێده‌کرێت، ته‌نها له به‌رئه‌وه‌ی گووتویانه "نا بۆ حوکمی له سێداره‌دانی کوردی مه‌زڵومی ڕۆژهه‌ڵات، نا بۆ له سێداره‌دانی ئازادیخوازانی کورد له خۆرهه‌ڵات"
ده‌سته‌ڵاتی کوردی له باشور به‌م کاره‌ی له لایه‌ک دژی ئازادیخوازانه‌ی کورده و له لایه‌کی تره‌وه به‌شداریه‌کی ڕاسته‌وخۆ ده‌کات له‌و پڕۆسه ترسناکه‌ی له خۆرهه‌ڵاتی کوردستان پیاده ده‌کرێت، ئه‌ویش مهحفکردنهوه و جینۆسایدکردنی کورده وه‌ک سیاسه‌تێکی فه‌رمی جمهوری ئیسلامی ئێران. ده‌سته‌ڵاتدارانی حکومه‌تی هه‌رێم ده‌یانه‌وێت له سه‌ر مافی ڕه‌وای ئه‌و ئازادیخوازانه‌وه سه‌وا و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و دوژمنه‌ی کورددا بکه‌ن، لێره‌وه ئێمه به ده‌نگی به‌رز ده‌ڵێین گه‌ر ئه‌و ئازادیخوازانه به زووترین کات ئازاد نه‌کرێن ئێمه و هه‌موو ئازادیخوازانی کورد حه‌قمانه حکومه‌تی هه‌رێم وه‌ک شه‌ریکه جینۆسایدی کورد له قه‌ڵه‌م بده‌ین و ناچارین ڕێگای تر بگرینه به‌ر بۆ ئیدانه کردنی ئه‌م هاوبه‌شی کردنه له ته‌ک ئه‌م جینۆساید کردنه‌ی کورددا. وه‌بیری ده‌سته‌ڵاتدارانی هه‌رێمی ده‌هێنینه‌وه که تا ئێستا و له چه‌ند بۆنه‌دا و له چه‌ندین پایته‌ختی وڵاتانی جیهاندا سه‌فاره‌تی جمهوری ئیسلامی ئێران به‌ردباران کراوه و که‌سیش ده‌ستگیر نه‌کراوه، ده‌پرسین گه‌ر ئه‌مه دیاریه‌کی پووچ نیه که پێشکه‌ش به ترسناکترین ڕژێمی دونیای ده‌که‌ن له سه‌ر حسابی ژیان و که‌رامه‌تی ئازادیخوازان، ئه‌ی ئه‌م سلوکه چ مانایه‌کی هه‌یه؟ ئێمه جگه له‌وه‌ی به توندی ئه‌م هه‌ڵسوکه‌وت و سیاسه‌ته‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان مه‌حکوم ده‌که‌ین، داواکارین ئه‌و ئازادیخوازانه ئازادبکرێن و ژیانیان پارێزگاری لێبکرێت، به پێچه‌وانه‌وه هه‌ڵوێستی سیاسی و یاسایی و مه‌ده‌نیمان ده‌بێت.

کۆمەڵی مەدەنی Contact the author of the petition
Announcement from the administrator of this websiteWe have closed this petition and we have removed signatories' personal information.European Union's General Data Protection Regulation (GDPR) requires a legitimate reason for storing personal information and that the information be stored for the shortest time possible. |
Log in to manage your petition. |