کەمپینی سەرتاسەری بۆ پشتیوانی دەنگە ئازادەکان
بۆ / رێکخراوەکانی مافی مروڤ و پشتیوانانی ڕای ئازاد
بۆ / کونسولخانە و سەفارەتەکانی وڵاتانی دیموکرات و ئازادیخواز
بۆ / پەرلەمان و حزبە سیاسیەکان وڵاتانی دیموکرات و ئازادیخواز
بۆ / سەرجەم پشتیوانان و کەسایەتیە ئازدیخوازەکان
بەڕێزان ، پاش لاوازبونی دەسەڵاتری بەعس بە هۆی شەڕی هاوپەیمانان، خەڵکی کوردستان لە ڕێگای ڕاپەڕینی جەماوەریەوە تەواوی شارەکانی کوردستانیان ئازادکرد و لە ڕژێمی بەعس پاکیان کردەوە، ئەوەش بۆشاییەکی دەسەڵاتی هێنایە کایەوە. لۆردەکانی شەڕ بەناوی دو حیزبی کوردستانی (یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان) سودیان لەو هەلومەرجە بینی و لە ڕێگای چەکدارەکانیانەوە دەستیان بەسەر هەرێمی کوردستاندا گرت و دەسەڵاتی لۆکالی خۆیان لە دو زۆنەی جیاوازفدا سەپاند.
مێژوی 30 ساڵەی ئەو دەسەڵاتە کوردیە کە بریتیە لە دەسەڵاتی دو بنەماڵە بە هاوکاری لۆردەکانی شەڕ و کۆنە کۆڵەبەراتۆرەکانی ڕيژێمی بەعس بە پێچەوانەی ویست و هیوای خەڵکی کوردستان و لایەنگرانیان و پێشمەرگەکانیان، مێژوی ٣٠ ساڵەیان تەنها دزی و گەندەڵی و شەڕی ناوخۆ و تیرۆرە بەرامبەر دەنگە ناڕازیەکان و گروپ و کەسە ئازاد و دیموکراتخوازەکان و تەنانەت ئەوانەی بە دڵسۆزانە هاوکاریان بون بە خەونی ئەوەوەی کوردستانێکی ئازاد و دیموکرات و پێشکەوتنخواز و خۆشگوزەران بۆ هاوڵاتیانی کوردستانی ئێراق بنیاتبنرێت.
لە نێوان قوربانیەکانی ئەم دەسەڵاتە نادیموکرات و بنەماڵەیی و لۆردانەی شەڕ، ڕۆژنامەنوسانی پێشکەوتنخواز و دەنگە ئازادەکان بەردەوام لە ژێر گوشاری گرتن و تیرۆردا ڕاوناندا بون بۆ دەرەوەی وڵات.
تەنها لەم مانگەی ڕابردودا دەیان ڕۆژنامەنوس و چالاکوان لە دەڤەری دەسەڵاتی بنەماڵەی پارتی گیروان و بە بێ هیچ بنەمایەکی یاسایی لە زیندانەکان قایم کراون. لە پاشکۆی ئەم نامەیەدا ناوی ئەو چالاکوانانە دەخەینە ڕو کە لەم مانگەی ڕابردودا زیندان کراون یان تاکو ئێستا لە زینداندان.
دوا هەوڵی دەسەڵات بۆ بێدەنگ کردنی دەنگە ئازادەکان و ڕۆژنامەنوسان ئەوەیە کە چەنە ڕۆژێك لەوە و بەر لە بەرواری ٧/١٠/٢٠٢٠ ڕۆژنامەنوس شێروان شێروانی بۆ جاری چوارەم لە ماڵەکەیدا لە هەولێر لەلایەن هێزێکی دەمامکدارەوە دەڕفێندرێت و تەواوی کەلوپەلە ڕوژنامەوانیەکەی بەسەرداگیراوە. کە بریتی بون لە مۆبایل و کۆمپیوتەری خۆی و هاوسەرەکەی و هاڕدی کامێراکانی چاودێری ماڵەکەی و مالەکانی دەروبەری و تەواوی و دەسنوس و کەلەندەری ڕۆژانەی دەستی بەسەرداگیراوە. ئەو هێزە بەشێوەیەکی ناشارستیانە، ڕوژنامەنوس شێروان شێروانیان بە زەبری چەک لە پێش چاوی خێزان و منداڵەکانی لە ناو ماڵەکەیدا دەستبەسەرکردوەو پەلکێشی زیندانیان کردووە و بە شەش ئۆتۆمبێلی جام ڕەش ڕافاندویانە.بەبێئەوەی ئەو هێزە خۆیان بە خێزانەکەی شێروان بناسێنن .
ئێمە وەکو پشتیوانانی ئازادی و دیموکراسی و رای ئازاد داوا لە ئئێوەی بەڕێز دەکەین داوا لە دەسەڵاتی بنەماڵەیی بارزانی بکەن شوێنی شێروان شێروانی ئاشکرا بکەن و گوشار لە دەزگا ئەمنیە سەرکوتکەرەکانی هەولێر بکەن کە ئەو روژنامەنوسە و تەواوی ڕۆژنامەنوسان و دەنگە ئازادەکان بەزووترین کات ئازاد بکەن.
Koerdistan Forum vzw Contact the author of the petition